زێلێنسکی: رووسیا بە زیاتر لە ٦٥٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و ٥٠ مووشەک هێرشی کردووە
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی، ٢ کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
زێلێنسکی ڕایگەیاند کە رووسیا هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر وڵاتەکەی کردووە. ناوبراو ڕایگەیاند کە هێزەکانی رووسیا بە زیاتر لە ٦٥٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی و زیاتر لە ٥٠ مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر وڵاتەکە، لەوانەش مووشەکی بالیستیک و هایپەرسۆنیک.
زێلێنسکی ڕایگەیاند، لە هێرشەکاندا ٢ کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون کە ٥یان منداڵن، هەروەها هەندێک بینای شوقەیی و بەشەناوخۆیییەکی خوێندکاران بە تایبەتی لە شاری زاپۆریژیا زیانیان بەرکەوتووە.
زێلێنسکی هێرشەکانی رووسیای وەک "جەنگی تیرۆریستی دژی ژیان" وەسف کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە ڕوبەڕوی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر خەڵکی مەدەنی بن.
زێلێنسکی وتی، "پێویستە هەنگاوی نوێ بنرێت بۆ زیادکردنی فشارەکان لەڕێگەی سزای لاوەکی لەسەر پیشەسازی نەوت و غازی رووسیا و سیستەمی دارایی رووسیا و ئەوانەی پارەی ئەم جەنگە دەدەن. سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە کار بۆ ئاشتی دەکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر لە باشووری لوبنان کارمەندێکی شارەوانی کوژرا.
حوسێن ئیمیر سەرۆکی کاروباری دەرەوەی هودا پار لە ڕاگەیەندراوێک لەبارەی شەڕی ناوخۆیی سوودان باسی لەوە کرد کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ژێر ناوی هێزەکانی بیانی کار دەکات و هێرش سەر مەدەنییەکان تاوانی جەنگییە.
سەرەڕای ئاگربەست لە کەرتی غەززە، سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بە هێرش و وێرانکردنی بیناکان بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست.